ناس کورد
پێچه‌وانه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى حزبه‌كه‌ى، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی پێكهینانى كابینه‌ى نوێ حكومه‌ت به‌خواستى هه‌مووان ناو ده‌بات.
.
ئەمڕۆ هەینی 12ی تەمموزی 2019، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە بۆ پێرۆزبایى كردن له‌كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت بڵاویكردووتهوه، كۆسره‌ت ڕه‌سول جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتی یه‌كێتى ڕایگه‌یاندوه: "دواجا ر به خواست وئیراده‌ی هه‌موو لایه‌ك تێكڕای ئاسته‌نگه‌كانمان بڕی، كابینه‌ی نۆهه‌می حكومه‌تی هه‌رێمیش به ستافێكی نوێوه پێكهێنرا."
.
کۆسرەت ڕەسوڵ داوای له‌سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى كردووه، ژیرانه تواناكانیان بخه‌نه خزمه‌ت دابینكردنی ئاشتی و ئارامی و ئاسایشی نیشتمانی مسۆگه‌ر بكه‌ن.
.
په‌یامه‌كه‌ى كۆسره‌ت ڕه‌سول له‌كاتێكدایه، چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى حزبه‌كه‌ى ڕه‌خنه‌ى توندیان له‌شێوازى دیارىكردنى وه‌زیره‌كان له‌پشكى یه‌كێتى و كۆى پڕۆسه‌ى پێكهێنانى كابینه‌كه گرت و به‌كابینه‌ى تێكۆشه‌رانى شاخ و نائهكادیمیش وه‌سفیان كرد.
.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كى تر‌ى به‌رپرسان و كادیرانى ئه‌و حزبه ڕه‌خنه‌یان لهوهگرتووە، باڵى ناوه‌ندى بڕیارى كۆنى ناو یه‌كێتى هه‌یمه‌نه‌ى به‌سه‌ر بڕیارى یه‌كلا كردنه‌وه‌ى پۆسته وزارییهكانى یهكێتیىدا هه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌قازانجى ئه‌و باڵه و بێبه‌شكردنى باڵەکانی تر‌ى یه‌كێتى شكاوه‌ته‌وه.