گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای چاکسازی ئابووری لە حکومەتی نوێی هەرێم دەکات

2019.07.12 - 11:11
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای چاکسازی ئابووری لە حکومەتی نوێی هەرێم دەکات
ناس کورد وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتى نوێی هەرێم کار لەسەر ئاسایش، چاکسازى ئابورى و چاک کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا دەکەن. . دوێنێ پێنجشەممە 11ی تەمموزی 2019، مۆرگان ئۆرتەیگس، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران و حکومەتی هەرێم دەکەین بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ." . وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا وتیشی: "بە دڵنیاییەوە خۆشحاڵ دەبن بە پەیوەندییەکی نزیک لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حکومەتی هەرێمی کوردستان." . هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە لەگەڵ حکومەتی نوێی هەرێم کار لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ دەکەین لەوانە، چاکسازی ئابووری، ئەمنیەتی ناوچەکە و چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا. . مۆرگان ئۆرتەیگس وتیشی: دڵنیایی ئەدەین کە لەسەر ئەم هەنگاوانە وەک هاوبەشێک لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەمێنینەوە. . [embed]https://youtu.be/AeJFOlVMh4M[/embed]