گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی سلێمانی: باندێکی چوار کەسی هەڕەشەیان لە هاوڵاتیەک کردبوو دەستگیرکران

2019.07.12 - 09:28
پۆلیسی سلێمانی: باندێکی چوار کەسی هەڕەشەیان لە هاوڵاتیەک کردبوو دەستگیرکران
ناس کورد بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: لە لایەن هێزەکانیانەوە باندێکی چوار کەسییان دەستگیرکردووە کە لە بەرانبەر بڕێک پارەدا، هەڕەشەی کوشتنیان لە هاوڵاتییەک کردووە. . بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، ڕۆژی چوارشەممە 10ی تەمموزی 2019، لە سەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە بە تەلەفۆن هەڕەشەی لێکراوە لە بەرانبەر پێدانی بڕێک پارە، باندەکە دەستگیرکراوە. . لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە: باندەکە هەڕەشەی ئەوەیان لە هاوڵاتیەکە کردووە ئەگەر 10 هەزار دۆلاریان بۆ ڕەوانە نەکات تەقە لە ماڵ و دوکانەکەی دەکەن. . بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، لە ڕێگەی ئەو ژمارە مۆبایلەی هەڕەشەی پێکراوە، یەکێک لە ئەندامانی باندەکەیان لە سلێمانی دەستگیکردووە و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەداناوە کە سێ کەسی تر هاوکارییان کردووە. . هەروەها ئاماژە بەوەکراوە سێ ئەندامەکەی تری باندەکە، لە لایەن پۆلیسی پێنجوێنەوە دەستگیرکراون و  په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌. .