گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سودان.. هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا درا

2019.07.12 - 09:04
سودان.. هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا درا
ناس کورد لە سوودان هەوڵێکی کودەتا لە لایەن ژمارەیەک ئەفسەری سوپاوە شکستی هێنا. . ئەمڕۆ، هەینی 12ی تەمموزی 2019، ئەنجوومەنی کاتی سەربازیی سودان، شکتپێهێنانی هەوڵێکی کودەتای سەربازیی لە لایەن ژمارەیەک ئەفسەری سوپاوە ڕاگەیاند. . بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجوومەنەکە، 12 ئەفسەری پلەداری سوپای وڵات کە ژمارەیەکیان لە ئەرکدا بوون و ژمارەیەکیشیان خانەنشین بوون پلانی کودەتاکەیان داناوە و سەرجەمیان دەستگیرکراون. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە: ئامانجی ئەو ھەوڵە نوێیەی کودەتا، بۆ دانانی بەربەست بووە لەبەردەم رێککەوتنی ئەنجومەنەکە و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن. . هاوکات جەمالەدین عومەر سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنى سەربازی سودان ڕایگەیاند: جگە لەو ئەفسەرانە ژمارەیەک خەڵکی تر هاوکارییان بوون و سەرجەمیان دەستگیرکراون و دەدرێن بە دادگا.