گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق ژمارەیەک ڕوفاتی پاسداری ڕادەستی ئێران کردەوە

2019.07.12 - 08:52
عێراق ژمارەیەک ڕوفاتی پاسداری ڕادەستی ئێران کردەوە
ناس کورد دەسەڵاتدارانی عێراق ژمارەیەک ڕوفاتی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕادەستی ئێران کردەوە کە لە شەڕی چەند ساڵەی نێوانیان کوژرابوون. . بەپێێ ڕاگەیەندراوێکی دەستەی خاڵە سنوورییەکانی عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە 11ی تەمموزی 2019، لە خاڵی سنووری شەلەمچەوە لە باشووری عێراق ئێسک و پروسکی 44 پاسداری ئێرانی ڕادەستی بەرپرسانی تاران کراونەتەوە. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرجەم ڕوفاتەکان لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق کوژراون. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، 21 لەو ڕوفاتانە ناسنامەکانیان ناسراوەتەوە  و 23ی تریشیان نەناسراون و لە پارێزگاکانی بەسرە و میسان تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە. . لیژنەیەک لە مانگی سووری نێودەوڵەتی و بەرپرسانی هەردوو وڵات، ئامادەی مەراسیمی ڕادەستکردنەوەکە بوون. . بەهۆی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە ماوەی ساڵانی 1980 تا 1988، تەرمی هەزاران سەرباز لە هەردوولا بە جێ ماون، بە پێی ڕێککەوتنێکی پێشوەخت ناو بە ناو ڕوفاتی سەربازە کوژراوەکان ڕادەستی یەکتر دەکەنەوە. .