گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاتووچۆى سلێمانى خاوەن چێشتخانە و مارکێت و پێشانگەکان ئاگادار دەکاتەوە

2019.07.11 - 20:55
هاتووچۆى سلێمانى خاوەن چێشتخانە و مارکێت و پێشانگەکان ئاگادار دەکاتەوە
ناس کورد- بەرێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى، لە راگەیەندراوێکدا هۆشدارى دەداتە ئەو چێشتخانە و مارکێت و پێشانگەیانەى کە تابلۆى تایبەتیان لەسەر شەقامەکان بۆ ئۆتۆمبێلى تایبەت بەخۆیان داناوە. . لەراگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى، داوایان لێکراوە ئەو تابلۆ تایبەتانەى کە بۆ راوەستانى ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیان لەسەر شەقامەکان دایانناوە لاببەن و بۆ ئەو مەبەستەش تەنها مۆڵەتى یەک هەفتەیان دەداتێ. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو زیادەڕەوییەی کراوەتە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان بەلای بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانەوە بە قۆرخکاری دادەنرێت و شەقامەکان بە موڵکى گشتى دادەنێت و ئاماژە بەوە دەکات "شەقامەکان موڵکی گشتین و تایبەت نین بە هیچ شوێن و کەسێکەوە". . لەراگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، هەر شەقامێك راگرتنی ئۆتۆمبێلی تیا قەدەغەكرابێت، ئەوا بۆ ئۆتۆمبێلی ئەو شوێنانەش قەدەغەیە و هەر شەقامێك راگرتنی ئۆتۆمبێل رێپێدراوبێت، ئەوا بۆ هەموان رێپێدراوە. . هۆشدارى ئەوەش دراوەتە خاوەنەکانیان، کە هەتا یەک هەفتەى دیکە تابلۆ و ستونەکانیان لانەبەن، ئەوا هاتوچۆى سلێمانى لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و نەهێشتنی قەرەباڵغی سەر شەقامەكان، بەو کارە هەڵدەستێت. .