گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانانى پارێزگارى نوێى کەرکوک بە بێ رێککەوتنى سێ پێکهاتە سەرەکییەکە ناچێتە سەر

پێکهاتەى عەرەب و تورکمان دیاریکردنى تەیب جەبار بە پارێزگارى کەرکوک رەتدەکەنەوە

2019.07.11 - 17:16
پێکهاتەى عەرەب و تورکمان دیاریکردنى تەیب جەبار بە پارێزگارى کەرکوک رەتدەکەنەوە
ناس کورد- بەرەى تورکمانى و پێکهاتەى عەرەبى شارى کەرکوک، دیاریکردنى ئەندازیار تەیب جەبار لەلایەن پارتى و یەکێتییەوە بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک، رەتدەکەنەوە و ئاماژە بەوە دەکەن " ئەو پۆستە تەنها پشکى کورد نییە". . لەو بارەیەوە بەرەى تورکمانى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و  لەبەشێکى راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پۆستى پارێزگارى کەرکوک لەسەر کورد تاپۆ نەکراوە و لە ئێستادا چەند رێککەوتنێکى ژێر بە ژێر لە ئارادایە بۆ دروستکردنى قەیرانى نوێى سیاسى و ئەمنى لە شارەکە. . عەلى مەهدى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە پێکهاتەى تورکمان، روونیکردەوە، بەگوێرەى دەستور و یاساى عێراقى ئەو پۆستە تەنها ماف و پشکى کورد نییە. . روونیشیکردەوە، رێککەوتنى ژێر بەژێر لەنێوان هەندێک لایەنى حکومیى و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لەئارادایە بۆ نانەوەى قەیرانى بەڕێوەبردن و سیاسى و ئەمنى لە شارەکە کە تورکمان و عەرەب باجەکەى بدەن. . عەلى مەهدى بەرپرسیارێتى دروستبوونى هەر کێشەیەکى ئیدارى و سەرپێچى ئەمنى شارەکە بەهۆى ئەو رێکەوتنە نهێنییانەى کە ئامانج لێى گەڕانەوەى کەرکوکە بۆ چوارگۆشەى یەکەم، خستە ئەستۆى حکومەتى عێراق و پەرلەمانى عێراق. . هەر لەو بارەیەوە پێکهاتەى عەرەبى شارەکە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا بڕیارى دیاریکردنى پارێزگارى کەرکوک لەلایەن پارتى و یەکێتییەوە رەتدەکاتەوە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى پێکهاتەى عەرەبى کەرکوک، ئەو بڕیارە لەلایەن دوو حزبەوە دراوە کە بەدرێژایى 16 ساڵى رابردوو دەستیان بەسەر کەرکوکدا گرتبوو و هۆکارى پەراوێزخستنى پێکهاتەکانى ترى ئەم شارە بوون و بوونە هۆى داڕوخانى 135 گوند و ناحیەى پێکهاتەکان لەم شارەدا. . جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە، دانانى پارێزگارى نوێى کەرکوک بە بێ رێککەوتنى سێ پێکهاتە سەرەکییەکە ناچێتە سەر. .