گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

مێسی و ڕۆناڵدۆ و سەڵاح لە دەرەوەی کێبڕکێکەن

هاوکێشەی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2019 گۆڕا

2019.07.11 - 16:18
هاوکێشەی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2019 گۆڕا
ناس کورد- بەپێی ڕاپۆرتی پێگە ئەوروپییەکان هاوکێشەی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2019 تەواو پێچەوانە بووەتەوە پێناچێت هیچ کام لە مێسی و ڕۆناڵدۆ و سەڵاح و ئەلیسۆن بتوانن نازناوەکە بەدەستبهێنن. . بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی بیتالاند بۆ ڕیزبەندی باشترین یاریزانەکانی جیهان، ئەو یاریزانانەی پێشتر پاڵێوراوبوون بۆ بوون بە باشترین یاریزانی جیهان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و دوو  یاریزانی لیڤەرپوڵ چوونەتە پێشەوە بۆ کێبڕکێکردنی نازناوەکە. . ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوە کردووە، شکستەکانی مێسی لەگەڵ بەرشەلۆنە و ئەرجەنتین، بەدەستنەهێنانی چامپیۆنس لیگ لەلایەن رۆناڵدۆوە لەگەڵ یۆڤانتۆس، هەروەها شکستی سەڵاح لەگەڵ میسڕ لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ئەو یاریزانانەی لە کێبڕكێکە دورخستووەتەوە. . بەپێی دوا ڕیزبەندییەکانی ئەو پێگەیە، ڤێرغل ڤاندایک، بەرگریکاری هۆڵەندی و یانەی لیڤەرپوڵ، لەئێستادا پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بوون بە باشترین یاریزانی جیهان. . بیتالاند ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا سادیۆ مانێی ئەستێرەی سەنیگالی و یانەی لیڤەرپوڵیش هاتووەتە کێبڕكێکەوە، دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی گەیشتووەتە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا و ئەگەر نازناوەکە بەدەستبهێنێت، دەبێتە ڕکابەرێکی قورس. . ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، ناسنامەی باشترین یاریزانی جیهان تائێستا دیارنییە، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە یاریزان ڕکابەرییەتی لەسەر نازناوەکە دەکەن. .