گه‌ڕان

Shadow Shadow

(بەرەی سێ) ڕابگەیەنن.. ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی و حكومەتی عەلمانی

2019.07.11 - 15:02

ناس بیروڕا - ئاری عەبدوللەتیف . باشترین قۆناغ بۆ ئیسلامییەكانی كوردستان ڕێك ئێستایە بۆ یەكگوتاریی و ھاوبەندیی كار و پڕۆژەكانیان، لە كاتێكدا كابینەی حكومەت پێكدێت و ھیچ لایەنێكیانی تێدا نییە. . تا ئەم چوار ساڵە ھەرسێ حیزبە ئیسلامییەكە لە دەرەوەی حكومەتن و دەكرێت ببنە ئۆپۆزسیۆنێكی بەھێز و لە ڕەخنە و چاودێریی دەسەڵات و حكومەت ئەكتیڤ بن، بەڵام پێش ئەم پرۆسەیە پێویستە ببنە خاوەنی بەرەیەكی خاوەن پرەنسیپ و بە شێوەی ئۆرگانیك كاروچالاكییەكانیان بەڕێوە ببەن. . (بەرەی سێ) وەك پێشنیار دەخەمە بەردەم سەركردە و سەركردایەتیی (بزووتنەوە و كۆمەڵ و یەكگرتوو)، كە ئەم بەرەیە بە دوو ئاڕاستە دەتوانێت تا ئەم چوار ساڵە كار بكات، یەكەم ئاڕاستەی گوتاری سیاسیی و دووەم ئاڕاستەی میدیا، كە ھەردوكیان دەكرێت ببنە دوو ئۆرگان و دامەزراوەی سیستماتیك و لە ھەرسێ حیزبەكە سەركردە و كادری بۆ دابنرێن. . داوا دەكەم سەركردەی یەكەمی ھەر سێ حیزبە ئیسلامییەكە بێ سڵكردنەوە و ترس، بێ چاوپۆشین و توكنەرمیی و دووریش لە دژایەتیی ئەزموون و یاسا و سەروەرێتیی حكومەتی خۆماڵیی، ھەڵوێستیان ھەبێت بۆ چاكەی گشتیی و دادگەریی و شەفافیەت و كۆی پرسە سیاسییەكان ڕابەرێتیی ئۆپۆزسیۆنێكی پلێت و دوور لە تەزویر و سێبەڕ بكەن و بە زوویی (بەرەی سێ) ڕابگەیەنن.