گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاکستان؛ لە پێکدادانى دوو شەمەندەفەردا نۆ کەس مردن و 66ى دیکەش بریندار بوون

2019.07.11 - 14:23
پاکستان؛ لە پێکدادانى دوو شەمەندەفەردا نۆ کەس مردن و 66ى دیکەش بریندار بوون
ناس کورد- لە ئەنجامى ڕوداوێکى پێکدادانى دوو شەمەندەفەردا لە پاکستان، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 66 کەسی دیکەش برینداربوون. . بەگوێرەى میدیاى ئەو وڵاتە، ڕوداوە پێکدادانەکە لە شارى ڕەحیم یار خان ڕویداوە لە هەرێمى بنجاب لە پاکستان، پۆلیسی ناوچەکەش دەڵێت، تەرمى نۆ کەسیان لە ڕوداوەکە دەرهێناوە، لەگەڵ بوونى 66 کەسى بریندار کە ڕەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتن کراون. . شێخ ڕەشید، وەزیرى هێڵى ئاسنینى پاکستان ڕایگەیاندووە: "لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامییان هەیە، تیمەکانى فریاکەوتن بەخێرایی گەیشتونەتە شوێنى ڕوداوەکە بۆ ئەوەى قوربانیان ڕزگار بکەن". . بوونى ئەم ڕوداوە لە کاتێکدایە، ڕوداوەکانى وەرگەڕان و پێکدادانى شەمەندەفەر لە وڵاتەکانى پاکستان و هیندستان بوونەتە دیاردە. . .