گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق هۆشدارى دەدات: پاشگەزبوونەوە لە ڕێککەوتنى ئەتۆمى ئێران کارەسات دێنێت

2019.07.11 - 08:54
عێراق هۆشدارى دەدات: پاشگەزبوونەوە لە ڕێککەوتنى ئەتۆمى ئێران کارەسات دێنێت
ناس کورد- وەزارەتى دەرەوەى عێراق هۆشدارى دەدات لەوەى، پاشگەرزبوونەوە و هەڵوەشاندنەوەى ڕێککەوتنى ئەتۆمى ئێران، کارەساتى گەورە بۆ ناوچەکە بەگشتى دێنێت. . لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى دەرەوەى عێراق، ڕایگەیاندووە: "کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ڕێککەوتنى ئەتۆمى ئێران لە بارەگاى ئاژانسى نێودەوڵەتى وزە لە ڤیەنا ئەنجامدراوە، عێراق پاڵپشتى خۆى بۆ پلانى کارى هاوبەش دەربڕیوە". . بەگوێرەى ئەو ڕاگەیەندراوە: "سەفیرى عێراق لەو کۆبوونەوەیە جەختى لە گرنگى کارکردنى بەردەوام بە ڕێککەوتنەکە کردووەتەوە، بە هەنگاوێکى دیبلۆماسى سەرکەوتووى زانیوە کە لە ڕابردوودا کراوە، ئاماژەى بەوەشکردووە، پاشگەزبوونەوە لەو ڕێککەوتنە کارەساتى گەورە بۆ ناوچەکە و چواردەورى دێنێت". . داواکارى حکومەتى عێراقیش خراوەتەڕو بۆ ئەوەى هەموو لایەنەکانى ئەو ڕێککەوتنە، بچنەوە سەر مێزى گفتوگۆ و دەرگاى دیبلۆماسیەت بە کراوەیی بهێڵنەوە بۆ ئەوەى ئەو ئەزمەیەى ئێستا تێپەڕێت. . سەفیر بەکر فەتاح حسێن، نوێنەرى عێراقە لە ئاژانسى وزەى ئەتۆمى جیهانى، عێراقیش ئەندامێکى بەردەوامە لەو ئاژانسە. . .