گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە چەمچەماڵ چوار ڕۆژە کارکردن بە پێوەرەکە ڕاگیراوە

لە چەند ناوچەیەکی هەرێم کارکردن بەپێوەری ئاوی ماڵان ڕاگیرا

2019.07.10 - 21:55
لە چەند ناوچەیەکی هەرێم کارکردن بەپێوەری ئاوی ماڵان ڕاگیرا
ناس کورد ڕاگرتنى كاركردن به‌پێوه‌رى ئاوى ماڵان له‌شاره‌كانى هه‌رێم ده‌ستپێكرد، قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵیت: چوار ڕۆژه‌ بڕیارى ڕاگرتنه‌كه‌ى داوه‌ و پارێزگارى دهۆكیش کارکردن بە پێوه‌ره‌كه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌. . ڕه‌مه‌ك ڕه‌مه‌زان، قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند،  ماوەی چوار ڕۆژە كاركردنى به‌پێوه‌رى ئاوى ماڵان، ڕاگرتووه‌ به‌ڵام نه‌یویستووه‌ له‌میدیاكانه‌وه‌ ئاشکرای بکات. . قایمقامى چه‌مه‌ماڵ وتیشى :" ئه‌وه‌ى له‌قازانجى هاوڵاتیانى شاره‌كه‌مدا بێت من ئه‌وه‌ ده‌كه‌م، من ناتوانم بڕیار ڕابگرم به‌ڵام ده‌توانم كاركردن به‌ڕێنمایى ڕابگرم، ئه‌و پێوه‌ره‌ش گرفتی زۆرى له‌ڕووى ته‌كنیكیه‌وه‌ تێدایه‌ و به‌زیانى هاوڵاتیان شكاوه‌ته‌وه.‌" . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بڕیارى دانانى پێوه‌رى ئاو بێ پرس و دیراسه‌ كردن بووه‌ و له‌ڕووى كۆالێتى و كێشه‌ى ته‌كنیكیشه‌وه‌ پڕ كێشه‌ بووه‌ هه‌م بۆ هاوڵاتى و بۆ حكومه‌تیش. . قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ وتیشى له‌ڕێگه‌ى ناس کوردەوە داوا له‌پارێزگارى سلێمانى ده‌كه‌م، بێته‌ سه‌رخه‌ت و ئه‌و پێوه‌ره‌ ڕه‌تبكاته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ قازانجى هاوڵاتیانى تێدایه‌. . هاوكات ئه‌مڕۆ لەۆكۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیىدا، فه‌رهاد ئه‌تروشى پارێزگارى دهۆك كاركردنى به‌سیستمى پێوه‌رى ئاوى ماڵانى ڕاگرت و داواشى كرد، به‌سیستمى پێشوو پاره‌ له‌هاوڵاتیان وه‌ربگیرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه‌ ئاوه‌ى كه‌ پیێده‌درێت. . هه‌ر له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رپرسانى شاره‌كانى هه‌رێم بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پێوه‌ره‌كه‌، به‌پێى زانیارییه‌كانى ناس كورد، قایمقامى قەزای كه‌لاریش سبه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى قەزاکە، به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پێوه‌ره‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌. .