گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی پەرلەمان پێش دەنگدان کارنامەی حکومەتیان نەبینیوە

2019.07.10 - 20:48
پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی پەرلەمان پێش دەنگدان کارنامەی حکومەتیان نەبینیوە
ناس کورد بەپێی بەدواداچوونێکی ناس کورد، پەرلەمانتارانی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان، پێش ئەوەی متمانە بە کابینەی نوێی حکومەت بدەن، کارنامەی کابینەکەیان بە فەرمی ڕادەستنەکراوە. . ئەمڕۆ، چوارشەممە 10ی تەمموزی 2019، پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە کابینەی نوێی حکومەت بەخشی ، دواتر تەواوی ئەندامانی کابینەکە سوێندی یاساییان خوارد. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، پەرلەمانتاران، پێش دەنگدان ئاگاداری بەرنامەی کابینەکە نەبوون و وردەکاری بەرنامەکەیان پێنەدراوە، دەنگدانیان بە وەزیرەکان و کابینەکە لە سەر بنەمای ڕێککەوتنی سیاسی پێشوەختەبووە. . ناس کورد، پشتبەست بە چەند سەرچاوەیەکی ناو پەرلەمانتاران لە فراکسیۆنە جیاوازەکان زانیویەتی، بەرنامەی کاری کابینەکە بە سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بە فەرمی نەدراوە، ئەوەی هەبووە تەنیا پەیوەندیی حزبایەتی نێوان ئەندامانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و ڕاسپێردراوی پێکهێنانی حکومەت بووە. . لەوبارەوە کاروان عوسمان، ئەندامی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەوان تەنیا لە کاتی خوێندنەوەی کارنامەکە لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە ئاگاداری بوون، پێشتر کارنامەکەیان نەبینیوە. . جگەلەوە، ڕووپاک ئەحمەد ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمان، جەختی لەوەکردەوە کە هیچ زانیارییەکیان لە سەر ناوەڕۆکی کارنامەکە پێشوەخت پێنەدراوە تا بتوانن هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن. . کابینەی نۆیەمی حکومەت دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 10 مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەماندا، لە لایەن پارتی دیموکرات، یەکێتی نیشتیمانی، بزوتنەوەی گۆڕان، حزبی سۆسیالیست و بەرەی تورکمانیەوە پێکهێنرا. .