گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بزانە بۆچی بەرشەلۆنەی ڕەتکردووەتەوە؟

گرێبەستی دی لیخت بۆ یۆڤی کۆتایی هاتووە

2019.07.10 - 17:19
گرێبەستی دی لیخت بۆ یۆڤی کۆتایی هاتووە
ناس کورد بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەوروپا، گرێبەستی دی لیختی بەرگریکاری هۆڵەندی لەگەڵ بەرشەلۆنە شکستی هێناوە و چوونی یاریزانەکە بۆ یۆڤانتۆس یەکلایی بووەتەوە. .. بەپێی ڕاپۆرتێکی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی گواستنەوەی دی لیخت، بەرگریکاری یانەی ئەیاکس ئەمستەردام بۆ یانەی یۆڤانتۆس کۆتایی هاتووە و تەنها ڕاگەیاندنی ماوە. .. ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، گرێبەستەکەی دی لیخت بۆ یانەی خانمە پیرەکە بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، بۆ ماوەی پێنج ساڵ و ساڵانەش بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ موچەی لاوە هۆڵەندییەکە دەبێت، بەمەش بەرشەلۆنە لە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە بێهیوابوو. ... مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، هۆکاری ڕەتکردنەوەی گرێبەستەکەی بەرشەلۆنەی لەلایەن دی لیختەوە بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە بەرشەلۆنە ساڵانە هەشت ملیۆن یۆرۆی بۆ موچەی ئەو یاریزانە دیاری کردبوو، بەڵام یۆڤانتۆس ساڵانە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ بە بەرگریکارە لاوەکە دەدات، بەمەش دی لیخت لە ماوەی پێنج ساڵی گرێبەستەکەیدا لە یۆڤانتۆس 10 ملیۆن یۆرۆ موچە زیاتر لە بەرشەلۆنە وەردەگرێت. ... ماتیاس دی لیخت، تەمەنی 19 ساڵ وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەی ئەیاکس ئەمستەردام پێشکەشکرد و بووە جێی سەرنجی زۆرێک لە یانە بەناوبانگەکان و چاوەڕێی داهاتوویەکی گەشی لێدەکرێت. ..