گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فراکسیۆنەکەى عەبادی ڕوبەڕوی جیابوونەوەیەکى تر بووەوە

2019.07.10 - 16:30
فراکسیۆنەکەى عەبادی ڕوبەڕوی جیابوونەوەیەکى تر بووەوە
ناس کورد- حزبی کۆنگرەى نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، دوو پەرلەمانتار لە فراکسیۆنى نەسری حەیدەر عەبادری جیابوونەتەوە و پەیوەندییان کردووە بە فراکسیۆنەکەیانەوە. محەمەد موسەوی، سەرکردەیەکى ئەو حزبە ڕایگەیاند، "هەردوو پەرلەمانتار حسێن فایز لە پارێزگای زیقار و سەورە حلێفی لە پارێزگای بەسرە پەیوەندییان بە فراکسیۆنەکەى ئەوانەوە کردووە." وتیشی، "لە یەکەم ساڵی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق فراکسیۆنی کۆنگرەى نیشتمانی ئاستێکى باشی پێشکەشکردووە و دەیانەوێت فراکسیۆنەکەیان بەهێزتر بکەن."