گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەهۆی تۆپبارانی ئێران بۆ سەر باڵەکایەتی کچێک شەهید بووە و برایەکیشی قاچێکی لەدەستداوە

2019.07.10 - 14:26
بەهۆی تۆپبارانی ئێران بۆ سەر باڵەکایەتی کچێک شەهید بووە و برایەکیشی قاچێکی لەدەستداوە
ناس کورد- شەهرام عەزیز تۆپخانەکانی ئێران ناوچەکانی سنوری باڵەکایەتییان تۆپباران کرد، بەو هۆیەشەوە کچێک شەهید بوو و دوو براشی بریندرابوون. . ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە تۆپخانەکانی ئێران دەستیان بە تۆپبارانکردنی سنوری باڵەکایەتی کردووە، بەهۆیەوە کچێک شەهید بووە و دوو کەسی دیکەش لە هەمان خێزان بریندار بوون". . بەڕێوەبەرى ناحیەى سیدەکان وتیشی، شەهیدەکە کچە و تەمەنی 18 ساڵە بە ناوی 'زەیتون قادر'، دوو براکەشی بریندارن بە ناوەکانی سیروان قادر کە قاچێکی لەدەستداوە و ئیسماعیل قادر کە بریندارە. . بە گوێرەى وتەکانى ئەو بەرپرسە، تا ئێستاش تۆپبارانەکانى ئێران بۆسەر ناوچەکە بەردەوامە، بەهۆی ترسی تۆپبارانەکانیش مەڕدار و جوتیارانی ناوچەکە شوێنەکانیان جێ هێشتووە. . تۆپبارانەکانی تۆپخانەکانی ئێران ناوچەکانی، کەندەشین، بەردەسۆران، لە سنوری گوندی ئاڵانەی سەر بە شارۆچەکەی چۆمان و بناری چخێ لە سنوری گوندی گوندەژۆر و بناری چیای هەڵگۆرد، گرتووەتەوە. . .