گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

کەى پارێزگارى کەرکوک دەستبەکار دەبێت؟

2019.07.10 - 12:01
کەى پارێزگارى کەرکوک دەستبەکار دەبێت؟
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بڕیارە دوای تەوابوونی ڕێکارەکانى سوێندخواردنی کابینەی نوێى حکومەتی  هەرێم، لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە ئامادەبوونى پارتیشەوە کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پارێزگاری شارەکە بدەن. . گەلاوێژ جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بڕیارە دوای تەواوبوونی مەراسیمی سوێندخواردنی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەندامە پارتییەکانی ئەنجومەنی پارێزگاى کەرکوک بگەڕێنەوە شارەکە و دەنگ لەسەر پارێزگاری نوێ بدرێت". . ئەو ئەندامەى یەکێتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک وتیشی، پارتی ویەکێتی ڕێککەوتون لەسەر دانانى 'تەیب جەبار'، چاوەڕوانیش دەکرێت بە زوترین کات دەنگى لەسەر بدرێت. . لەبارەى دانانى ئەو کەسایەتییە بۆ پارێزگار، گەلاوێژ جەبار ئاماژەى بەوەکرد، کۆدەنگی هەموو لایەنەکانی شاری کەرکوکی لەسەر ئەو کەسایەتییە هەیە و هیچ گرفتێک دروستنابێت لە دەستبەکاربوونى. . .