گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکوەزیرانى عێراق ترسى لەوە هەیە کێشەکانى گەروى هورمز هەناردەى نەوتى عێراق ڕاگرن

2019.07.10 - 08:46
سەرۆکوەزیرانى عێراق ترسى لەوە هەیە کێشەکانى گەروى هورمز هەناردەى نەوتى عێراق ڕاگرن
ناس کورد- سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، لەمپەر دروستکردن بۆ هەناردەکردنى نەوت لە گەروى هورمزەوە، کاریگەرى دەبێت لەسەر ئابورى عێراق، چونکە پشت بە داهاتى نەوت دەبەستێت. . عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە کۆنگرەى هەفتانەى خۆیدا ئاماژەى بەوەکرد: "ترسمان لە جوڵە ئەمنییەکانى گەروى هورمز هەیە، چونکە هەر ئاڵۆزییەک لەو گەروە کە دەرچەى سەرەکى نەوتى عێراقە، کاریگەرى لەسەر ئابورى عێراق دادەنێت". . عەبدولمەهدى نەیشاردەوە، کە عێراق لە هەوڵى ئەوەدایە ڕێگا و ڕێڕەوى جێگرەوە بدۆزێتەوە بۆ ئەوەى هەناردەى نەوتى عێراق، بەتەنها پشت بە گەروى هورمز نەبەستێت و بەردەوام بێت. . ڕونیشیکردەوە، ئەنجومەنى وەزیران بڕیارى داوە کە بۆڕى نەوتى عێراق-ئوردن جێبەجێبکرێت، هەروەها بونیادنانى دوورگەیەکى پیشەسازى بۆ هەناردەى نەوت لە ئاوە هەرێمییەکاندا. . .