گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەمەودوا دانیشتوانی خانەقین دەتوانن لە کەلار مامەڵەی پاسپۆرت ئەنجام بدەن

2019.07.09 - 21:58
لەمەودوا دانیشتوانی خانەقین دەتوانن لە کەلار مامەڵەی پاسپۆرت ئەنجام بدەن
ناس کورد- لەمەودا هاوڵاتیانی قەزای خانەقین، بۆ ڕایی کردنی مامەڵەی پاسپۆرت، دەتوانن سەردانی نوسینگەی پاسپۆرتی 2 گەرمیان لە قەزای کەلار بکەن. . ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 9ی تەمموزی 2019، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوڵاتيانی قەزای خانەقینی ئاگادار کردوەتەوە، بۆ لەمەودوا دەتوانن لە نوسینگەی پاسپۆرتی کەلار مامەڵەکانی دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت ئەنجام بدەن. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دانیشتوانی ئەو قەزایە سەرپشکن لەوەی سەردانی (نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی / 2 گەرمیان لە کەلار) یان (نوسینگەی پاسپۆرتی پارێزگای دیالە) بکەن. . ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر ھاوڵاتیانی خانەقین رێگەیان لە نوسینگەی پاسپۆرتی کەلار مامەڵەکانیان ڕایی نەدەکرا، ئەوەش کێشەی ئەمنی بۆ دانیشتوانی قەزاکە بە تایبەت کوردەکان دروستکردبوو .