گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی.. لەمەودوا دەبێت پلاستیک لە خاشاکی شوێنەگشتیەکان بەجیا دابنرێت

2019.07.09 - 20:43
سلێمانی.. لەمەودوا دەبێت پلاستیک لە خاشاکی شوێنەگشتیەکان بەجیا دابنرێت
ناس  کورد- هەڤاڵ فەتاح بڕیارە بۆ لەمەودوا، خۆڵو خاشک پۆلێن بکرێت ئەو خاشاکانەی زیان بە ژینگە دەگەیەنن جیابکرێنەوە، بە تایبەتی ئەوانەی لە مادەی پلاستیک دروستکراون ،سەرەتاش لە میوانخانەکان و ڕێستۆرانتەکان جێبەجێ دەکرێت. . گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ئەمرۆ سێشەممە 9ی تەمووزی 2019، لە قایمقامیەتی سلێمانی کۆبوونەوەیەکی فراوان لەسەر ئەو پرسە بە بەشداری سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدراوە. . گۆران قادر وتیشی: "بڕیاردرا بۆ لەمەولا خواردنگەکان زەرفی کاغەز لە بری نایلون، بۆ پێچانەوەی خواردنە سەفەرییەکان بەکاربهێنن، ئەوەش لەبەر کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئەو مادانەی کە لە پلاستیک دروستکراون." . سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی جەختی لەوشکردەوە، میوانخانەکان وڕێستورانتەکان پابەندکراون بە دانانی دوو جۆر سەتڵی خۆڵ بۆجیاکردنەوەی ئەو خاشاکانەی کە لە پلاستیک درووست دەکرێن. . "رێنمایەکان دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا جێبەجێ بکرێن، دوای کۆتایی ئەو وادیە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانیەوە سەردان دەکرێن، هەرکەس ڕێنماییەکان جێبەجێ نەکات سزا دەرێت" گۆران قادر وای وت. . هەروەها وتی: لە گەڵ کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵو خاشاک سەرقاڵی دۆزینەوەی میکانزمێکن بۆ ئەوەی پلانە لەهەموو گەڕەکەکانی شاری سلێمانی جیبەجێ بکرێت. .