گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

وەزارەتى رۆشنبیرى لەبارەی وەرگرتنى پارە بەرامبەر بە سەیرکردنی کەناڵەکان ڕوونکردنەوە دەدات

2019.07.09 - 11:35
وەزارەتى رۆشنبیرى لەبارەی وەرگرتنى پارە بەرامبەر بە سەیرکردنی کەناڵەکان ڕوونکردنەوە دەدات
ناس کورد-   وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری دەنگۆی وەرگرتنى پارە بەرامبەر بە تەماشاکردنى کەناڵەکانی تەلەفزیۆن ڕەتدەکاتەوە و بە کارێک بۆ گەرمكردن و بەبازاڕكردنی پەیجە وەھمی و سێبەرەكان، ناوى دەبات. . لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی فەرهەنگ گۆمەشینی، وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوبوویەوە و لەبارەیەوە نووسرا بوو"حكومەت بە نیازە لەبەرامبەر سەیركردنی تەلەفزیۆن، پارە لە خەڵك وەربگرێت".   . فەرهەنگ گۆمەشینی، وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"بەھیچ شێوەیەك لێدوانی وام نەداوە بۆ ھیچ كەناڵێكی ڕاگەیاندن و ھەركەسێك تۆماری دەنگی ئێمەی لابێت و ڕاستی و دروستی ئەم وتەیە پشتڕاست بكاتەوە من لێی بێ منەتم". . وتیشی، وێنەكە و كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانیەكە بەروارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سێ ساڵ لەمەوبەر کە سەبارەت بە دوو کۆمپانیای پەخشکردنی کەناڵە ناوخۆییەکان ئاماژەی بەوەکردووە، بڕێک پارە وەردەگیرێت لە بەرامبەر سەیرکردنی ئەو کەناڵانەدا. . وتەبیژی وەزارەتی ڕۆشنبیری روونیکردەوە، تازەكردنەوە و گەرمكردنەوەی هەندێک ھەواڵ بۆ گەرمكردن و بەبازاڕكردنی پەیج و میدیا  سێبەرەكان، جگە لە لەدەستدانی ڕاستگۆیی، دەیانخەنە چوارچێوەی تۆمەت بەخشینەوە و ناڕاستی بەرامبەر بە پیشەی بێلایەنی كاری میدیایی. .