گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پەرلەمانتارێک: بەستنى پێوەرى ئاو بڕیارێکى زۆرەملێ نییە

2019.07.08 - 21:35
پەرلەمانتارێک: بەستنى پێوەرى ئاو بڕیارێکى زۆرەملێ نییە
ناس کورد- پەرلەمانتارێک ڕایدەگەیەنێت، به‌ستنى پێوه‌رى ئاوی ماڵان، ناچاری نییە و هیچ یاسایەک نییە بۆ پابەندکردنی خەڵکی بۆ بەستنی ئەو پێوەرە بە زۆرەملێ. . دابان محەمەد ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی کارەکانی ئەو لیژنە پەرلەمانییەی ئاشکرا کرد کە له‌سه‌ر پرسى پێوەرى ئاو ‌پێكهێندراو، دەڵێت: "لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وه‌زیری شارەوانی و بریكارى وه‌زیر، نکۆڵی لە هیچ یه‌كێك له‌و كه‌موكوڕى و زانیاریانه‌ نه‌كرا كه‌ له‌ ڕابردوودا لەسەر کێشە و کەموکوڕی پێوەرى ئاو خراوەتەوە ڕوو". . ئەو پەرلەمانتارەى بزوتنەوەى گۆڕان جەخت لەوە دەکاتەوە، پرسى پێوه‌ره‌كانى ئاو له‌ وه‌زاره‌ت و كه‌یسى هه‌ر پێنج كۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە، له‌ ڕابردوو و ئێستا و داهاتوشدا له‌ به‌رده‌ستیاندا کراوەیە و ده‌ستى لێ هه‌ڵناگرن. . "له‌ ئێستادا هاوڵاتییان ناچار ده‌كرێن به‌ به‌ستنى پێوه‌رى ئاو، ئه‌ویش به‌ بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى شورا، ڕاى گشتى و هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئه‌نجومه‌نى شورا ئه‌نجومه‌نێكى ڕاوێژكارییه ‌و بڕیاره‌كانى ئیلزامى نین"، دابان محەمەد واى وت. . ئاماژە بەوەشدەکات، هه‌زاران كه‌موكوڕى و كێشه‌ له‌ پێوه‌ر و پسوڵە‌ى پێوه‌رى ئاودا هه‌ن‌، به ‌جۆرێك زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س، سه‌رو پێنج ملیۆن دینار پاره‌ى ئاویان بۆ مانگێك بۆ هاتوه‌ته‌وه‌، سه‌دان كه‌سیش له‌ دوو ملیۆن زیاتر و ده‌یان هه‌زاریش یەک ملیۆن دینار به‌رەو ژور پارەی ئاوییان بۆ هاتوەتەوە. . پاش ئەوەى بڕیارى بەستنى پێوەرى ئاو لە سەرتاسەرى هەرێم کرا بە بڕیار، لە ئێستادا هاوڵاتییان ناڕازیین لەو پێوەرى ئاوە، باس لەوە دەکەن پارەى زۆریان بۆ هاتووەتەوە و ئەو پێوەرانەشى کە هەن لەبرى ئاو هەواش هەژمار دەکات.