گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیاری یەکپۆشی سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن دەگرێتەوە.. ڕەنگ و جۆری جلەکان چۆنن؟

2019.07.08 - 16:02
بڕیاری یەکپۆشی سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن دەگرێتەوە.. ڕەنگ و جۆری جلەکان چۆنن؟
ناس کورد- بەپێی نوسراوێکى وەزارەتى پەروەردەی هەرێم،بڕیار درا بە پەیڕەوکردنى یەکپۆشى جلوبەرگى قوتابیان لە قوتابخانە حکومییەکان بۆ گشت قوناغەکانى خوێندن.
بەپێی بڕیارەکە، خوێندکاران ئازاد و سەرپشکن لە کڕین و دابینکردنی جلوبەرگ و کار بە هیچ ڕێگەپێدان و ڕەزامەندی و بڕیارێک ناکرێت کە ساڵانی پێشووتر دەرچوبێت پێچەوانەى ناوەڕۆکی ئەم فەرمانە بێت.
.
جلوبەرگی باخچەکانی منداڵان (کچ/ کراسی پەمەیی لەگەڵ تەنورە یان پانتۆڵی ڕەساسی) (کوڕ/ کراسی شین لەگەڵ پانتۆڵی ڕەساسی)   جلوبەرگی قۆناغی ئامادەیی (10-11-12) (کچ/ تەنورە یان پانتۆڵی ڕەش لەگەڵ کراسی سپی) (کوڕ/ پانتۆڵی ڕەش یان کابۆی ڕەش لەگەڵ کراسی سپی)