گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەمبوونەوەی کۆلیسترۆڵ لە جەستەی مرۆڤ مەترسیدارترە لە بەرزبوونەوەی؟

2019.07.08 - 15:39
کەمبوونەوەی کۆلیسترۆڵ لە جەستەی مرۆڤ مەترسیدارترە لە بەرزبوونەوەی؟
ناس کورد- توێژینەوەیەکی زانستی نوێ، ئاشکرای دەکات کەمبوونەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لەجەستەی مرۆڤ کاریگەری تەندروستی مەترسیداری دەبێت، هۆکاریشە بۆ توشبونی مرۆڤ بە جەڵدەی مێشک. . لە توێژینەوەیەکی زانستی زانکۆی بەنسلڤانیا لە ئەمریکا  دەرکەوتووە، هەرچەندە کەمبوونەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ سوودبەخشە و دەبێتە هۆکاری دورکەوتنەوەی مرۆڤ لە توشبون بە جەڵدەی دڵ، بەڵام کەمبوونەوەی ڕێژەکەشی بەشێوەیەکی زۆر، مەترسیدارتره، ئەگەری هەیە مرۆڤ توشی جەڵدەی خوێن بەربوونی مێشک بکات بە رێژەی 169%. . توێژینەوەکە زیاتر لە 90 هەزار کەسی گرتوەتەوە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە ڕاگرتنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە ناوەڕاستی ئەو دوو ڕێژەیەدا باشترین ڕێگەی بۆ دورکەوتنەوە لە توشبوون بەو نەخۆشییە کوشندەیە. .