گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ڕاستی بوونی هێزێکى پەکەکە بە جلوبەرگی سەربازی عێراقی لە دوزخورماتوو

2019.07.08 - 13:08
ڕاستی بوونی  هێزێکى پەکەکە بە جلوبەرگی سەربازی عێراقی لە دوزخورماتوو
ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح چەند بەرپرسێکى ئەمنیی قەزای دوزخورماتوو و کفری ڕایانگەیاند، هیچ ئەندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوچەکانی نێوان ئەو دوو قەزایە بوونیان نییە. . عەمید حسێن عەلی، فەرماندەی پۆلیسی قەزای خورماتوو بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەو زانیاریانەی باس لە بوونی گەریلای پەکەکە دەکەن لە سنوری کارگێری قەزای خورماتوو دوورن لە ڕاستیەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە." . وتیشی، وەک پۆلیسی خورماتوو تائێستا هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بەو بابەتە پێنەگەیشتووە . . ئاماژەی بەوەکرد، ناوچەکانی خورماتوو لە ڕووی ئەمنییەوە لە ژێر دەسەڵاتی هێزە عێراقییەکاندایە و بەشێکی دیکەشی کە دەکەونە ڕۆژهەڵات و باکوری شارەکە  لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگەدان. . هاوکات ئەفسەرێک لە ئاسایشی قەزای کفری کە نەیویست ناوی بهێنرێت بە ناس کوردی وت: "ئەو زانیاریانە دوورن لە ڕاستیەوە، هیچ شەڕڤانێکی پەکەکە، لە ناوچەی دەسەڵاتی ئەواندا بوونی نییە." . ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بەشێوەیەکی بەردەوام لەگەڵ هێزی پێشمەرگە سەڕقاڵی کێوماڵکردنی ئەو ناوچانەن و وتی: "ئەو ناوچانە پاشماوەی چەکدارانی داعشی تێدایە." . پێشتر چەند ڕاپۆرتێکی میدیایی بڵاوکرانەوە کە گوایە زیاتر لە 100 گەریلایەکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی "خۆرنەوەزان" کە دەکەێتە نێوان هەردوو قەزای خورماتوو و کفری جێگربوون.