گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە بەشێک لە شارەکانی عێراق هەستی پێکراوە

ئێران.. بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلە بە پێوەری رێختەر ڕوویدا

2019.07.08 - 10:44
ئێران.. بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلە بە پێوەری رێختەر ڕوویدا
ناس کورد لە پارێزگای خوزستانی ئێران، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلە بەپێوەری رێختەر روویداو لە بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەستی پێکرا. . ناوەندی چاودێری بومەلەرزەی ئێران بڵاویکردەوە، گوڕی بومەلەرزەکە 5.7 پلە بە پێوەری رێختەربووە ناوەندەکەی لە ناوچەی مەسجد سلێمان بووە. . ناوەندەکە، کاتی ڕوودانی بوومەلەرزەکەی بە 11:30 خولەکی ناوخۆی ئێران و 10ی سەر لەبەیانی بە کاتی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە، ڕایگەیاندووە  10 کیلۆمەتر لە قوڵایی زەوییدا ڕویداوە. . بومەلەرزەکە لە بەشێک لە شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق هەستی پێکراوە، بەشێک لە دانیشتوانی پارێزگای خوزستان لە ترسی بومەلەرزەکە ماڵەکانیان چۆڵکردووە. . لە دوای بوومەلەرزەکەوە سێ بوومەلەرزەی تر بە گوڕی جیاواز ڕوویانداوە کە لە لایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە هەستیان پێکراوە. . لەبارەی زیانەکانی بومەلەرزەکەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.