گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە پێشانگاکان لەسەر بەناوکردن فێڵیان لێکراوە

هاوڵاتیانی عەرەبی هەرێم دەتوانن ئۆتۆمبێل بکەن بەناو خۆیانەوە

2019.07.07 - 19:54
هاوڵاتیانی عەرەبی هەرێم دەتوانن ئۆتۆمبێل بکەن بەناو خۆیانەوە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بۆ لەمەودوا، هاوڵاتیانی عەرەب دەتوانن ئۆتۆمبێلی تابلۆی شارەکانی هەرێم بە ناویانەوە بکرێت، ئاسایشی هەولێریش دەڵێت: ئەو بڕیارە کاریگەری لە سەر دۆخی ئەمنی نابێت. . فازیل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارە پێش پێنج مانگ لەمەوبەر دەرچووە، بەڵام هاوڵاتیانی عەرەب بەبڕیارەکەیان نەزانیوە. . وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر باسی لەوەکرد، لە پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل وکۆمپانیاکان فێڵ لەو هاوڵاتیە عەرەبانە کراوە کە ئۆتۆمبێلیان کڕیوە و بڕی 200 دۆلار لە بەرانبەر دابینکردنی بریکارنامە لێوەرگرتوون. . هاوکات کاروان سدیق، وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە ناس کوردى وت: ئەو بڕیارە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە، هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. . کاروان سدیق وتیشی: بێ ئەوەی پێویست بە بڕیکارنامە، بەڵێنامە  و ڕەزامەندی ئاسایش بکات ئۆتۆمبێل دەکرێت بە ناویانەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەدا، "هاوڵاتیانی عەرەب دەتوانن هەموو ژمارەیەک بە ناوخۆیانە تۆمار بکەن،  ژمارەی (٥٥٥) کە پێشتر تەنیا بە عەرەب دەدرا بە هەڵدەوشێتەوە نامێنێت." . لەگەڵ ئەوەشدا تاریق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی هەولێر بە ناوی هاوڵاتیانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بە هیچ شێوەیەک کاریگەری نابێت لە سەر دۆخی ئەمنی هەولێر پارێزگاکانی دیکەی هەرێم." .