گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند گۆڕانکارییەک لە ناوی کاندیدەکانی یەکێتی ئەنجام دراوە

یەکێتی ناوی کاندیدەکانی ئاڕاستەی مەسرور بارزانی کرد

2019.07.07 - 17:28
یەکێتی ناوی کاندیدەکانی ئاڕاستەی مەسرور بارزانی کرد
ناس کورد یەکێتی بە فەرمی ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکانی حزبەکەی بۆ کابینەی نوێ، ڕادەستی مەسرور بارزانی کاندیدی ڕاسپێردراو کرد. . ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی حوزەیرانی 2019، میدیای فەرمی یەکێتی نوسراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکانی ئەو حزبە ئاڕاستەی مەسرور بارزانی کراوە. . بەپێی نوسراوەکە کە واژۆی کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی لەسەرە، کاندیدەکان بەمشێوەیەی خوارەوەن. . رێواز فایەق بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان قوباد تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت جەعفەر شێخ مستەفا بۆ جێگری سەرۆکی هەرێم شۆڕش ئیسماعیل بۆ وەزیری پێشمەرگە دارا ڕەشید مەحمود بۆ وەزیری پلاندانان ئارام محەمەد قادر بۆ وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی محەمەد سەعید عەلی بۆ وەزیری رۆشنبیری بێگەرد دڵشاد شوکراللە بۆ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خالد سەلام سعید بۆ وەزیری هەرێم نەسرەدین مەحمود مەولود بۆ سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم ئیسماعیل مەحمود بۆ  سەرۆکی دەستەی گشتی کاروباری مین عوسمان ئیسماعیل حسێن بۆ سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار . یەکێتی لە کابینەی نوێی حکومەتدا، جگە لە جێگری سەرۆکی هەرێم و حکومەت، سەرۆکی پەرلەمان، شەش وەزارەت و سێ دەستەی بەرکەتووە.