گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

داوا لە پێشمەرگە نەکراوە بۆ بەشداریکردن

هێزە هاوبەشەکانی عێراق ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان دژ بە داعش لە سێ پارێزگا دەستپێکرد

2019.07.07 - 14:42
هێزە هاوبەشەکانی عێراق ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان دژ بە داعش لە سێ پارێزگا دەستپێکرد
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح هێزە هاوبەشەکانی عێراق ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان دژ بە داعش لە سێ پارێزگای عێراق دەستپێکردووە، پێشمەرگەش دەڵیت، ئەوان ئاگاداری ئۆپراسیۆنەکە نین و داوا نەکراوە بەشدار بن. . لە بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشممەوە، هێزە عێراقییەکان ئۆپراسیۆنێکیان لە ژێر دروشمى 'ئیرادەى سەرکەوتن'، لە سنورى هەر سێ پارێزگاى سەڵاحەدین و ئەنبار و موسڵ دەستپێکرد، مەبەستیش لەو ئۆپراسیۆنە پاککردنەوەى تەواوەتى ئەو ناوچانەیە لە چەکدارانى داعش. . لاى خۆشییەوە قارەمان کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزی پێشمەرگە بۆ ئۆپراسیۆنەکان، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئۆپراسیۆنەکە لە سنوری دەستەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگەوە دوورە، لەو پرۆسە سەربازییەش وەک پێشمەرگە ئاگادار نەکراوینەتەوە". . ئەو بەپرسەى پێشمەرگە وتیشی، بەشداریکردنی هێزی پێشمەرگە لە هەر جۆرە ئۆپراسیۆنێکدا لە عێراق، پێویستی بە ڕێککەوتنی پێشوەختە هەیە. . لەبارەى هەماهەنگییەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق، قارەمان کەمال وتى، لە ئێستادا هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق سەرقاڵی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیانن، بۆ ئەو مەبەستەش چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجامدراوە، دواین کۆبوونەوەش پێش دوو هەفتە بووە لە شاری بەغدا. . .