گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەجەکە: دیار غەریب و دوو هاوڕێى گەریلاى لە قەندیل شەهید بوون

2019.07.07 - 14:31
کەجەکە: دیار غەریب و دوو هاوڕێى گەریلاى لە قەندیل شەهید بوون
ناس کورد- کۆنسەى سەرۆکایەتى کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، هەواڵى شەهیدبوونى دیار غەریب و دوو هاوڕێى گەریلاى لە قەندیل، پشتڕاست کردەوە. . کەجەکە، لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات "دیارغەریب ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە و دوو گەریلای لە قەندیل، شەهید بوون". . راگەیەندراوەکەى کۆنسەى سەرۆکایەتى کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، دواى ئەوە هات کە ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکیا بڵاوى کردەوە“له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی میت و سوپای توركیادا، دیار غەریب، ئه‌ندامی کۆنسەى به‌ڕێوه‌به‌ری و سه‌رۆكایه‌تی كه‌جه‌كه‌” گیانی لەدەستداوە. . دیار غه‌ریب محه‌مه‌د، ناسراو بە هه‌ڵمه‌ت دیار - ساڵی 1973 لەناوچەی قەرەداخ لەدایکبووە - کۆلێجی زانست بەشی فیزیای تەواوکردووە - ساڵی 1992 په‌یوه‌ندی به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌)وه‌ كردووه‌ ‌ - لە ساڵی 2008 بۆتە سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە) - ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بوو