گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى بۆردوومانەکانى تورکیا: نزیكه‌ی 450 گوند به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ چۆڵ بوون

2019.07.07 - 09:04
وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى بۆردوومانەکانى تورکیا: نزیكه‌ی 450 گوند به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ چۆڵ بوون
ناس کورد- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای کرد، به‌هۆی شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا، تا ئێستا 400 بۆ 450 گوند له‌ هه‌رێمی كوردستان چۆڵكراون. . جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژ و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری فه‌رمیی وەزارەتى پێشمەرگە، ڕایگه‌یاندووه‌: "به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیادا هه‌ڵگیرساوه‌، تا ئێستا 400 بۆ 450 گوندی ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمى کوردستان چۆڵكراون، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییانه‌وه‌ زیانی ماددی و گیانیش به‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچانه‌ كه‌وتووە". .. ئه‌مینداره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ داواش ده‌كات، شه‌ڕ و ململانێكانی نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیا له‌و سنوره‌دا نه‌مێنێته‌وه‌، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه‌ و به‌رده‌وامی ئه‌و شه‌ڕ و ئاژاوانەش كێشه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هاوڵاتییان له‌ سنوره‌كه‌ دروست دەکات". . له‌باره‌ی بوونی هێزی چه‌كداری جیاواز له‌ هه‌رێم بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سوپای توركیا، جه‌بار یاوه‌ر ئاشکرایکردووە: "ئه‌و هێزانه‌ نائاسایی و نایاسایین و بوونیشیان پێویست نییە". . وێڕاى قسەکردنى لەسەر ئەو پرسە، بەڵام  جەباریاوەر، هیچ پلانێكی سه‌ربازی و دیپلۆماسی و سیاسیی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی بۆردوومانەکان و ده‌ستدرێژییه‌كانی سوپای توركیای بۆ ناو خاكی هه‌رێم نه‌خسته‌ ڕوو. . .