گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

پاریس ئامادەیی دەربڕیوە نێیمار بفڕۆشێت بە ڕیاڵ مەدرید

2019.07.06 - 17:28
پاریس ئامادەیی دەربڕیوە نێیمار بفڕۆشێت بە ڕیاڵ مەدرید
ناس کورد-   سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا، بڵاویان کردەوە "یانەى پاریس سانجێرمان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ فڕۆشتنی نێیماری بەڕازیلی بە یانەی ڕیاڵ مەدرید". . بەگوێرەى ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەى مارکای ئیسپانی، پاریس سانجێرمان ئامادەیی پیشانداوە بە فڕۆشتنی نێیمار بە یانەى ریاڵ مەدرید و دوو جار ئەو یاریزانەی خستووەتە بەردەم یانەی شاهانە. . مارکا ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئیدارەى ریاڵ مەدرید کڕینی نەیماری رەتکردۆتەوە. . هاوکات سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئەو ڕۆژنامەیە ئاشكرای کردووە، ناسڕ خڵێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان بەهەموو شێوەیەک ڕەتیکردووەتەوە کە نێیماربفرۆشێت بە بەرشەلۆنە و نایانەوێت ئەو گرێبەستە رووبدات. .