گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپای عێراق ڕاستی گەیشتنی هێزی زیاتری ئەمریکی بۆ بنکەى عەین ئەسەد خستەڕوو

2019.07.06 - 17:35
سوپای عێراق ڕاستی گەیشتنی هێزی زیاتری ئەمریکی بۆ بنکەى عەین ئەسەد خستەڕوو
ناس کورد- تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگیی عێراق هەواڵی گەیشتنى هێزی زیاتری ئەمریکی بۆ بنکەى سەربازیی عەین ئەسەد ڕەتکردەوە، پێشتر لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی هاتنی هێزەکە بڵاوبووەوە. لە ڕاگەیەنراوێکدا، تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی سەر بە سوپای عێراق ڕایگەیاند، "چەند کەناڵ و دەزگایەکی میدیایی هەواڵێکیان لەبارەى گەیشتنی هێزی زیاتری ئەمریکا بۆ بنکەى عەین ئەسەد بڵاوکردووەتەوە، ئەو هەواڵە دورە لە ڕاستییەوە." تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی داوای لە دەزگاکانى ڕاگەیاندن کرد خۆیان بەدور بگرن لە دەنگۆی ناڕاست و سەرچاوەی نادیار بۆ هەواڵەکانیان بە تایبەت هەواڵە ئەمنییەکان.