گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

داوای کرد حکومەتی عێراق سنوورەکانی هەرێم بپارێزێت

پەرلەمان بێ ناو هێنانی تورکیا، ئیدانەی بۆردومانەکانی کرد

2019.07.06 - 12:43
پەرلەمان بێ ناو هێنانی تورکیا، ئیدانەی بۆردومانەکانی کرد
ناس کورد بێ ئه‌وه‌ى ناوى سوپاى توركیا بهینێت كه‌ بۆرودومان و تاوانه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه‌, سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، ئیدانه‌ى تۆپبارانكردنى سنورەکانی هەرێم كرد و داواى له‌حكومه‌تى عێراق كرد سنوره‌كان بپارێزیت و قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌توانیش بكاته‌وه‌. . له‌ده‌ستپێكى دانیشتینى پیێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 6ى ته‌مموزى 2019 ،  ڤالا فه‌رید سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ناوى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ ئیدانه‌ى تۆپیبارانكردنى ناوچه‌ سنورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ى كوشتن و بریندار كردنى خه‌ڵكى مەدەنی ناوچه‌كه‌ى كرد. . سه‌رۆكى په‌رله‌مان، داواى له‌ حكومه‌تى عێراق و دامه‌زراوه‌ ده‌ستوریه‌كان كرد، به‌پێى ده‌ستورهه‌ستن به‌ئه‌ركى خۆیان و ناوچه‌سنورییه‌كان و خه‌ڵكه‌ سڤیڵه‌كه‌ى بپارێزن، هەروەها قه‌ره‌بووى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش بكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زه‌روروو زیانیان به‌ركه‌وتووه‌. . ئەمە لە کاتێکدایە 15 په‌رله‌مانتارەی ‌هه‌فته‌ى رابردوو واژوویان بۆ دیاریکردنی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان لەسەر بۆردومانەکانی تورکیا کۆکردەوە و ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان كرد، بەڵام  نەخرایە بەرنامەی کارەوە. . [embed]https://youtu.be/diL0ZCv7wDU[/embed]