گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی: ناتوانرێت ئەمڕۆ تەواوی کاندیدەکان یەکلا بکرێنەوە

2019.07.06 - 11:58
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی: ناتوانرێت ئەمڕۆ تەواوی کاندیدەکان یەکلا بکرێنەوە
ناس کورد سەرکردایەتی یەکێتی بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکانی ئەو حزبە لە کابینەی نوێ کۆببێتەوەو قوباد تاڵەبانی و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵیش کاندیدن بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت. . ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، هەرچەندە بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 6ی حوزەیرانی 2019، سەرکردایەتی یەکێتی بۆ پرسی یەکلاکردنەوەی کاندیدەکان کۆبێتەوە، بەڵام پێناچێت بتوانرێت بە یەک کۆبوونەوە تەواوی کاندیدەکان یەکلا بکرێنەوە. . ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە پێی باش نەبوو ناوی بهێنرێت، باسی لەوەشکرد، ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی کاندیدەکانی یەکێتی لە کابینەی نۆیەمی حکومەت. . جەختی لەوەشکردەوە، هەرچەندە بڕیارە لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ "سەرجەم کاندیدەکان یان هیچ نەبێت بەشێکیان بەدەنگی ئەندامان یەکلابکرێنەوە، بەڵام پێناچێت بتوانرێت بە یەک کۆبوونەوە تەواوی کاندیدەکان یەکلا بکرێنەوە." . بەپێی زانیارییەکان، هەریەک لە قوباد تاڵەبانی و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ کێبرکێ دەکەن بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت. .