گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا..زەمینلەرزەیەک بە گوڕی 7.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر کالیفۆڕنیای هەژاند

2019.07.06 - 09:01
ئەمریکا..زەمینلەرزەیەک بە گوڕی 7.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر کالیفۆڕنیای هەژاند
ناس کورد زنجیرەیەک زەمینلەرزەی یەک لە دوای یەک، لە باشوری ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا ڕوویاندا کە بەهێزی یەکێکیان گەیشتە 7.1 پلە بەپێوەری ڕێختەر. . بەیانی ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر 8:20 خولەک بە کاتی ناوخۆی ئەمریکا ژمارەیەک زەمینلەرزە لە باشووری کالیفۆڕنیا ڕوویاندا. .
سەنتەری زەمینلەرزە و زەویناسی ئەمریکا  ڕایگەیاندووە، سەنتەری زەمینلەرزەکە، 11  کیلۆمەتر لە باکوری شاری ریجکرێست رویداوە و بە دوای خۆیدا ژمارەیەک زەمنیلەرزەی دیکە بە پلەی چوار و زیاتر هەستیان پێکراوە. . بەهۆی زەمینلەرزەکەوە ئاگر لە چەند ناوچەیەک کەوتووەتەوە و ژمارەیەک خانووی هاوڵاتیان ڕووخاون، رۆژی ڕابردووش زەمینلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی 6.4 پلەی رێختەر هەمان ناوچەی هەژاندەوە. . زەمینلەرزرە بە بەهێزترین زەمینلەرزە دوو دەیەی ڕابردووی ئەمریکا دادەنرێت، بە پێی زانیاریی میدیا ناوخۆییەکان تەنها ژمارەیەک هاوڵاتی بە سوکی بریندار بوون.