گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆکاری پاراستنی ئەمنی پۆشینی نیقاب لە تونس قەدەغەکرا

2019.07.05 - 21:49
بەهۆکاری پاراستنی ئەمنی پۆشینی نیقاب لە تونس قەدەغەکرا
ناس کورد- بە فەرمی حکومەتی تونس بەهۆکاری پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی وڵات، قەدەغەکردنی نیقابی لە شوێنە گشتییەکانی وڵاتەکەدا ڕاگەیاند. . میدیا ناوخۆییەکانی تونس بڵاویانکردەوە، یوسف شاهید، سەرۆکی حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری قەدەغەکردنی پۆشینی نیقابی واژوو کردووە، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی وڵات. . بەپێی بڕیارەکە، ئەو کەسانەی نیقاب دەپۆشن و دەموچاویان دیارنیە، ڕێگەیان پێنادرێت بچنە شوێنە گشتییەکان و دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان. . بریارەکە لەکاتیکدایە، لە هەفتەی ڕابردوودا سێ تەقینەوەی خۆکوژی لەو وڵاتەدا ڕوویداوە و بەپێی زانیارییەکانیش، خۆکوژەکە داواکراوێکی سەربازی بووە و نیقابی پۆشیوە. . هەرچەندە لە ڕابردوودا پۆشینی نیقاب لە تونس قەدەغە بوو، بەڵام لە ساڵی 2011 و پاش ڕووخانی حکومەتەکەی زەین ئەل عابدین، بە فەرمی پۆشینی نیقاب لەو وڵاتە ڕێگەی پێدرا.