گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شکانی دارەکانی سلێمانی بووەتە جێگەی ڕەخنەی ژینگەپارێزان

2019.07.05 - 17:02
شکانی دارەکانی سلێمانی بووەتە جێگەی ڕەخنەی ژینگەپارێزان
ناس کورد- بەهۆی ڕەشەباکەی  چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی و شکاندنی ژمارەیەک درەخت،  مشتومڕ و ڕەخنەیەکی زۆر لەناو ژینگەپارێزان لە نێو تۆڕە کۆمەڵاتەتییەکان دروستبووە، بەوەی ئەو جۆرە دارەی ڕوێنراوە بۆ ژینگەی سلێمانی ناگونجێت و ڕەشەبا دەیشکێنێت. . لەو بارەوە حسێن حەمە کەریم، بەڕێوەبەری گشتی دارستان و پاوانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ناتوانریت بەهیچ جۆرە درەختێک بووترێت ئەو جورە خراپە وڕێگە نەدەین بە ڕواندنی." . بەڕێوەبەری گشتی دارستان و پاوانی هەرێمی لە وەڵامی ڕەخنەکاندا  ڕایگەیاندووە: "ئەوە ئەرکی ئەوانە لەوە تێبگەن لە سروشتی جۆرەکان وبەرگەگرتنیان بۆ ڕەگەزەکانی کەش ... و چۆن هەڵپاچینی بۆ دەکەن و وەهەروەها دانانی ڕاگرو بەستنەوەیان." . هەروەها باسی لەوەشکردووە، "تەواو لەگەڵ ئەو بۆچوونەدایە کە دەبێت لە سلێمانی و بەتایبەتی شەقامی شەست مەتری و ئەو شوێنانەی کە بەردەمیان کراوەیە، بەحوکمی بوونی ڕەشەبای بەهێز جۆرێکی بەهێزو خۆڕاگر بڕوێنرێت وە ک توو." . هەروەها پێیوایە کە دەبێت ڕەخنە لەخۆیان بگیرێت کە بۆچی ئەو جۆرە کە سروشتەکەی دەزانن لەو شوێنە ڕوێنراوە. . لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕەشەبایەکی بەهێز ڕووی لە سلێمانی کرد و بەهۆیەوە ژمارەیەکی درەختی سەر شەقامی شەست مەتری سلێمانی شکان، ئەوەش کاردانەوەی لای ژینگەپارێزان دروست کرد. [embed]https://youtu.be/4wyvskq9_jc[/embed]