گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

عومەرى سەید عەلى ڕاسپێردرا بۆ یەکلاکردنەوەى کاندیدەکانى گۆڕان

2019.07.05 - 15:59
عومەرى سەید عەلى ڕاسپێردرا بۆ یەکلاکردنەوەى کاندیدەکانى گۆڕان
ناس کورد- جڤاتى نیشتیمانیى بزوتنەوەى گۆڕان بڕیاریدا، دەستەڵاتى یەکلاکردنەوەى کاندیدى پۆستە وزارییەکانى گۆڕان لە حکومەت لە دەستى ڕێکخەرى گشتى بزوتنەوەکە بێت و ئەو چارەنوسیان یەکلا بکاتەوە. . پاش کۆتاییهاتنى کۆبوونەوەکەى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان، میدیای ئەو حیزبە ڕایگەیاند: "له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئەمڕۆى جڤاتى نیشتیمانیى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا، بەکۆى دەنگى جڤاتەکە ده‌سته‌ڵاتى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیده‌كانى گۆڕان بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان دراوه‌ته‌ ڕێكخه‌رى گشتى گۆڕان". . ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌و حزبه‌، ده‌سه‌ڵاته‌كانى ڕێكخه‌رى گشتى ته‌شریفاتین، ڕێکخەرى بزوتنەوەکە به‌رپرسه‌ له‌ ڕێكخستنى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان جڤاته‌كان و له‌به‌رده‌م سیاسه‌تى گشتى بزوتنه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسه‌. . پێشتر، پێشڕەو ڕەئوف، ئەندامی چفاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ ناس کورد ئاشکراى کرد، جڤاتى گشتى سێ سیناریۆی پیشنیازکردووە بۆ جڤاتى نیشتمانی، ڕونیشیکردەوە: “سیناریۆی یەکەم ئەوەیە یەکلاکردنەوەى کاندیدەکان لەڕێی دەنگەدانی هەردوو جڤاتەوە بێت، سیناریۆی دووەمیش ئەوەیە 10 کەس لە هەر جڤاتێک هەڵبژێردرێت و ئەوان بڕیار لەسەر یەکلاکردنەوەی کاندیدەکان بدەن، سیناریۆی سێیەمیش ئەوەیە ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەراندن لەڕێگە لێژنەیەکی باڵاوە دوا بڕیار لەسەر یەکلاکردنەوەی کاندیدەکان بدەن”. . .