گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا؛ پەیکەرێکى ئامونى فیرعەونەکان بە پێنج ملیۆن دۆلار فرۆشرا

2019.07.05 - 15:33
بەریتانیا؛ پەیکەرێکى ئامونى فیرعەونەکان بە پێنج ملیۆن دۆلار فرۆشرا
ناس کورد- کۆمپانیایەکى بازرگانى بەریتانى تایبەت بە پارچە شوینەوارییەکان، پەیکەرێکى توت ئینخ ئامونى فیرعەونەکانى میسرى بە پێنج ملیۆن دۆلار فرۆشت، حکومەتى میسریش ناڕازییە و هەڕەشە دەکات. . لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمپانیاى کریستیز لەندەن، ئاشکراى کردووە، لە بازاڕێکى یاسایى و ئاشکرادا پەیکەرێکى توت ئینخ ئامونى فیرعەونەکانى میسرى بە پێنج ملیۆن دۆلار فرۆشتووە، داواش دەکات، لە شوینێکدا دابنرێت بۆ ئەوەى مافى گشتى تێدا پارێزراو بێت و خەڵکیش بتوانن سەردانى بکەن و چێژى لە بینینى وەرگرن. . لە کاردانەوەی فرۆشتنیدا، وەزیرى شوینەوارى میسر بە میدیاکانى ڕاگەیاندووە، پەیکەرەکە بە ڕێگەیەکى نایاسایى لە وڵاتەکەیان براوەتە دەرەوە، ئاماژەى بەوەشکردووە، ناڕازیەتیى خۆیان لە ڕێگەى باڵیۆزخانەى میسر لە بەریتانیا دەگەیەننە لایەنى بەرامبەر و سکاڵاش لەدژى کڕیارەکە تۆمار دەکەن. . پەیکەرەکە ڕەنگى بێجییە و لە بەردى کوارتیز دروستکراوە، ساڵى 1985 لە بازرگانێکى ئەڵمانى کڕدراوە، دواتریش لە وڵاتى نەمسا کڕین و فرۆشتنى پێوە کراوە. . .