گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بۆچوونێک لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەى ئەو ئەنجومەنانەیە

تەمەنى یاسایی ئەنجومەنى پارێزگاکان کۆتایی هاتووە و پەرلەمان دەیەوێت بڕیار لە چارەنوسیان بدات

2019.07.05 - 15:12
تەمەنى یاسایی ئەنجومەنى پارێزگاکان کۆتایی هاتووە و پەرلەمان دەیەوێت بڕیار لە چارەنوسیان بدات
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات، بەپێى ئەو یاسایەش درێژە بەکارى ئەو ئەنجومەنانە دەدرێت تا هەڵبژاردنی داهاتوویان. . عەباس فەتاح، جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی یەکێتی تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "سبەی شەممە، 6ى تەموزى 2019، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەموارکردنەوەی پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت". . "ماوەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ماوەیەکی زۆرە بەسەرچووە، بۆ ئەوەی  ئەنجومەنی پارێزگاکان بتوانن لەماوەی داهاتوودا کارەکانیان بەشێوەیەکی یاسایی ڕایی بکەن، دەبێت ڕێگە چارەیەک بۆ ئەوکێشەیە بدۆزرێتەوە"، عەباس فەتاح واى وت. . وتیشی، چەند بۆچوونێکى جیاواز لە سەروی پەرلەمانەوە هەن سەبارەت بە چارەنوسی ئەنجومەنی پارێزگاکان، هەندێک لەگەڵ هەڵوشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکاننن، بەو پێیەی کە هەرێمی کوردستان یەک هەرێمە و حکومەت و پەرلەمانی خۆی هەیە پێویست بە بونی ئەنجومەنی پارێزگاکان ناکات، وتیشی، بۆچوونێکى دیکەش هەیە بۆ مانەوەى ئەنجومەنە خۆجێیەکان. . جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەى بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ یەکێک لەو بۆچوونانە لە نێو پەرلەمانی کوردستان گەڵاڵە نەبووە، ئەگەری هەیە لە دانیشتنەکانی داهاتوودا باس لەو پرسەش بکرێت. . لە ئێستادا تەمەنى یاسایی ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم کۆتاییهاتووە، چاوەڕواندەکرێت پەرلەمانى کوردستان بەڕاوێژ لەگەڵ حکومەت بڕیار لە چارەنوسی ئەو ئەنجومەنانە بدات.. . .