گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بۆردوومانەکانى تورکیا بۆسەر گوندەکانى سنورى قەندیل بەردەوامن و ئاگر لەو ناوچەیە بەرزبووەتەوە

2019.07.05 - 11:36
بۆردوومانەکانى تورکیا بۆسەر گوندەکانى سنورى قەندیل بەردەوامن و ئاگر لەو ناوچەیە بەرزبووەتەوە
ناس کورد- بۆردوومانەکانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆ سەر قەندیل و دەوروبەرى بەردەوامییان هەیە، لەبەرەبەیانى ئەمڕۆشەوە چەند گوندێکى ئەو سنورە بۆردوومان کراون. . بەگوێرەى زانیاییەکانى ناس کورد، لە ئێستادا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە بناری قەندیل بۆردوومانی سنوری گوندەکانی ئاڵیە ڕەش و کوزینە دەکەن، بەهۆی ئەو بۆردوومانانەشەوە پوش و پاوان و دارستانی ناوچەکە ئاگریان لێبەرزبووەتەوە. . بەڵام تا ئێستا زیانى گیانى ئەو بۆردوومانانەى ئەمڕۆ دیار نییە، ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی 27ی مانگى ڕابردوو، لە ڕێگای کورتەکی بناری قەندیل، خێزانێکی حەوت کەسی لە ئەنجامى بۆردوومانکردنى فرۆکەکانى تورکیاوە، سێ کەسیان شەهید بوون، بەشێک لە پەرلەمانتارانى کوردستانیش داواى دانیشتنێکى تایبەتیان بە بۆردوومانەکانى سەر هەرێم کرد، لە کۆى 111 پەرلەمانتار تەنها 15 کەسیان واژوویان لەسەر ئەو داواکارییە کردبوو. . وێنەى بۆردوومانەکانى ئەمڕۆ: .