گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرینێک بەرهەمهێندراوە کە کێشەیەکى نوستنى هاوسەران چارەسەر دەکات

2019.07.05 - 11:09
سەرینێک بەرهەمهێندراوە کە کێشەیەکى نوستنى هاوسەران چارەسەر دەکات
ناس کورد- جۆرێکى نوێى سەرین بەرهەمهێندراوە ڕەنگە کێشەى زۆر کەس لەکاتى خەودا چارەسەر بکات، بەتایبەت ئەو هاوسەرانەى کە دەست دەخەنە ژێر سەرى یەکتر و دەستلەملان دەنون، جۆرى سەرینەکە چارەسەرێکە بۆ ئەوەى چی دیکە دەستى ئەو کەسانە سڕ نەبێت و توشى ئازار نەبن. . سەرینى کویدێڵ، ئەو جۆرە سەرینە نوێیەیە، کە بەجۆرێک بەرهەمهێندراوە و دیزاینکراوە تاڕادەیەک نیوە بازنەییەوە و کەسەکە دەتوانێت دەستى بەژێردا تێپەڕبکات، ئەو کات بەسەر خستنەسەر سەرینەکە گرفت بۆ دەست دروست نابێت، ئەوەش بۆ ئەو هاوسەرانە بەسودە کە دەیانەوێت لەنزیکى یەکترەوە بنون و دەستیان لەژێر سەرى یەکتردا بێت. . لەنێو هەر سەرینێکدا چوار پلاستیکى نیمچەبازنەیی تێدایە، ئەوەش بۆ ئەوەى هاوکارى سەرینەکە بکات لەوەى بە نیمچە بازرنەیی بەکاربێت و قاچ یان دەست لەژێرى دابندرێت، وەک لە وەسفى بەرهەمەکەدا کۆمپانیاکە باسیکردووە. . نرخى ئەو سەرینە تاڕادەیەک زۆرە، لە سایتى بازاڕکارى ئەمازۆن داندراوە کە نرخەکەى 69 دۆلارە، بەڵام کڕیارەکانى، ئەو سەرینە بەوە ناودەبەن کە کێشەى کاتى خەوى بۆ چارەسەر کردوون. . .