گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فراكسیۆنى پارتى: خانووە تەجاوزەکان تاپۆدەکرێن

2019.07.04 - 22:47
فراكسیۆنى پارتى: خانووە تەجاوزەکان تاپۆدەکرێن
ناس کورد-   فراكسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان، پڕۆژه‌ یاسای تاپۆكردنى خانووه‌ ته‌جاوزه‌كان پێشكه‌شى سەرۆکایەتى پەرلەمان ده‌كات، به‌گوێره‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش تاپۆكردنه‌كه‌ له‌خانووى 200 مه‌ترییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و باخ و ڤێلاكان ناگرێته‌وه‌. . هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە  فراكسیۆنى پارتى، لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردۆتەوە، فراكسیۆنه‌كه‌یان پڕۆژه‌ یاساى تاپۆكردنى خانووه‌ ته‌جاوزه‌كانى خستووه‌ته‌ به‌رده‌ستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوودا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ ده‌كرێت. . په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پارتى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌، به‌پێى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ یاسایه، تاپۆكردنى خانووه‌كان ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ثيَكديَن لةرِووبةرى 200 مه‌تر تا 300 مه‌تر و ڤێلا و باخه‌ گه‌وره‌كان ناگرێته‌وه‌. . به‌وته‌ى هێڤیدار ئەحمەد، پڕۆژه‌ یاساكه‌ بۆ هاوكاریكردنى هه‌ژارانه‌ و دواى تاپۆكردنى خانووه‌كانیشیان حكومه‌ت پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابین ده‌كات. .