گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەیسبوکیان هاک کردووە و داوای پارە و شتی دیکەیان لە خاوەنەکەی کردووە

پۆلیسی سلێمانی دوو هاککەری فەیسبوکی دەستگیرکرد

2019.07.04 - 20:31
پۆلیسی سلێمانی دوو هاککەری فەیسبوکی دەستگیرکرد
ناس کورد- . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو هاککەریان لە شاری سلێمانی دەستگیرکردووە، کە فەیسبووکی هاوڵاتیانیان هاک کردووە و داوای پارە و شتی دیکەیان لێکردوون. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەکات، دوای تۆمارکردنی چەند سکاڵایەک لەسەر ئەوەی کە چەند کەسێک فەیسبوکەکانیان لەلایەن کەسانێکی نەناسراوە و هاک کرابوو، دوو هاککەریان دەستگیرکردووە کە فەیسبووکی زیاتر لە 21 کەسیان هاککردووە. . پۆلیسی سلێمانی روونیدەکاتەوە، ئەو دوو کەسە فەیسبووکی هاوڵاتیانیان هاک کردووە و داوای پارە و هەندێک شتی دیکەیان لێکردوون بۆ ئەوەی فەیسبووکەکانیان بۆ بگێڕنەوە. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوو تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی (2) لە یاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل ڕاگیراون. . پۆلیسی سلێمانی داواشی کردووە کە هاوڵاتیان دووربکەونەوە لەو کارە، چونکە کارێکی ناتەندروستە و پێچەوانەی یاسایە . لە کۆتایدا هۆشدارى ئەوەش دەدات، هەر کەسێکیش ئەو کارە بکات دەدۆزرێتەوە بە سزای خۆی دەگات، هەر هاووڵاتییەکیش ڕوبەڕووی شتێکی لەو شیوەیە بوەوە، دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات و ئەوان بەدواداچوونی بۆ دەکەن. .