گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

سبەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدەدات

2019.07.04 - 15:29
سبەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان کۆبوونەوەیەکی  گرنگ  ئەنجامدەدات
ناس کورد- شەهرام عەزیز بڕیارە سبەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان سەبارەت بە دیاریکردنی کاندیدەکانیان بۆ پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەت کۆببێتەوە، ئەندامێکی جڤاتەکەش دەڵێت، کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەبێت. . چالاک موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "سبەی کاتژمێر 10:30 خولەکی پێشنیوەڕۆ، لە گردی زەرگەتە، جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی دیاریکردنی کاندیدەکانیان بۆ پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەت". . سەبارەت بەوەی ئەو کۆبوونەوەى جڤاتى نیشتیمانى کاندیدەکان یەکلا دەکاتەوە یان نا؟، ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی وتی: "بێگومان کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەبێت، بەڵا ناتوانم بڵیم دوا کۆبوونەوە دەبێت، چونکە ئەوە دیار نییە". . لەبارەى پەراوێزخستنى کاندیدەکانى هەولێر لەلایەن بزوتنەوەکەوە، چالاک موهەندیس ڕوونیکردەوە: "من خۆم خەڵکی شاری هەولێرم و کاندیدم بۆ یەکێک لە پۆستەکان، تەنانەت یەکێک لە پۆستەکانیش دیاریکراوە کە بەهەموو شێوەیەک بۆ کەسێکی خەڵکی شاری هەولێر دەبێت". . ئەو پۆستانەى بزوتنەوەى گۆڕان لە کابینەی نوێدا وەریگرتوون، بریتین لە جێگرى سەرۆکى هەرێم و یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم و چوار وەزارەت، ئەمە جگە لە پۆستى بریکارى وەزیر و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرى گشتى. . .