گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئوسترالیا؛ داواکراوە هەرکەسێک لەکاتی پەڕینەوەى لە شەقام مۆبایل بەکاربهێنێت 200 دۆلار سزا بدرێت

2019.07.04 - 14:38
ئوسترالیا؛ داواکراوە هەرکەسێک لەکاتی پەڕینەوەى لە شەقام مۆبایل بەکاربهێنێت 200 دۆلار سزا بدرێت
ناس کورد- بە گوێرەى پرۆژەیەکى پێشنیازکراو لە ئوسترالیا، داواکراوە هەر کەسێک لەکاتی پەڕینەوەى لە شەقامەکاندا مۆبایل بەکاربهێنێت 200 دۆلار سزا بدرێت. . ئەنجومەنی پیادەڕەوی ئوسترالیا، پێشنیازی کردووە و خوازیارە، بریارێک جێبەجێبکرێت بەسەر ئەو کەسانەی لەکاتی پەڕینەوە بە شەقامەکاندا مۆبایل بەکاردێنن، کەبڕى سزاکەشیان بە 200 دۆلار دیاریکردووە. . هاڕۆڵد سکۆربی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە ڕایگەیاندووە، ئەوان دەیانەوێت لەڕێگەی ئەو سزایەوە هاوڵاتییانی پیادەڕەو لە مەترسی دووربخەنەوە، ئەو پارەیەش بۆ خزمەتگوزاری شەقامەکان تەرخاندەکەنەوە. . پێشنیازەکە هاوڵاتییانی ئوسترالیای کردووە بە دوو بەشەوە، بەشێکیان پێیان وایە بڕیارێکی باشە و کاریگەری دەبێت، بەشێکی دیکەیان بڕیارەکە بە خراپ دەزانن. https://videos.dailymail.co.uk/preview/mol/2019/07/03/5330513536123714642/636x382_MP4_5330513536123714642.mp4 . .