گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری بەرگری ئێران: پێویستە عێراق و ئێران ڕێککەوتنە سەربازییەکانیان جێبەجێبکەن

2019.07.04 - 13:36
وەزیری بەرگری ئێران: پێویستە عێراق و ئێران ڕێککەوتنە سەربازییەکانیان جێبەجێبکەن
ناس کورد- وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی ڕایگەیاند، ئاسایش و ئارامی عێراق لە بەرژەوەندی ناوچەکەیە، داواشى کرد هەردوو وڵات پابەندى ڕێککەوتنەکانى نێوانیان بن. . ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی نەجاح شەمەری ئەنجامدا و پێی ڕاگەیاندووە: "عێراق دراوسێ و دۆستێکی ئێرانە کە ساڵانێکی زۆرە هاوکاری یەکترن، بە جیاوازییە مەزهەبی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکانیشەوە، هەروەها پێشکەوتن و ئارامی عێراق لە بەرژەوەندی ناوچەکەیە". . وەزیری بەرگری ئێران جەختیکردەوە، کە پێویستە ڕێککەوتنە سەربازییەکانی ڕابردووی نێوان عێراق و ڵاوتەکەى جێبەجێبکەن، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرگریکردن لە حکومەت و هاوڵاتییانی عێراق، بەشێکە لە سیاسەتە سەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات زیاتر لە دە ساڵە لەوپەڕی باشیدایە کە ئەوەش نیشانەی ئیرادەی دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵاتە. . سەبارەت بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئەمیر حاتەمی باسی لەوەشکردووە، هاوڵاتییانی عێراق پێویستە ڕێز لە هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیان بگرن و هەرگیز ئەوان لە مێژوودا لەبیر نەکەن، چونکە شکستیان بە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش هێنا. . .