گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو چرکەساتەى فرمێسکەکان بەهۆى دڵخۆشییەوە لەچاوەکان دێنە خوارێ

چیرۆکى ئەو وێنەى کاردانەوەى بەدواداهات

2019.07.04 - 11:40
چیرۆکى ئەو وێنەى کاردانەوەى بەدواداهات
ناس کورد- دایکێک لە ویلایەتێکى ئەمریکا، وێنەى کوڕە هەشت ساڵانەکەى بڵاوکردەوە کە پیرۆزبایی دەرچوونى لە خوشەکە پێنج ساڵانەکەى دەکات، وێنەکە لە سۆشیال میدیا کاردانەوەى زۆرى بەدواداهات، بابزانین ئەو چیرۆکە چییە؟. . ئۆندێرا و ماتیۆ سمیس، کە وێنەکەیان لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە بەو جۆرە باسیان لە چیرۆکى وێنەکە کردووە، کاتێک کە کوڕەکەیان ڕوبەڕوى خوشکەکەى ڕۆشتووە، بۆ ئەوەى باوەشى پیادا بکات و پیرۆزبایی لێبکات کە لە باخچەى ساوایان بڕوانامەى دەرچوونى وەرگرتووە، بەڵام تەنها باوەشێک نەبووە بەڵکو کوڕەکەیان چەند وشەیەکى وەک هاندان بە خوشکەکەى وتووە. . "من شانازیت پێوە دەکەم"، کوڕەکە بە خوشکەکەى وتووە، دواتر کچەکە دەستى بە گریان کردووە و ڕایکردووە بۆ لاى دایک و باوکى. . باوکى چارلى کچە پێنج ساڵانەکە، پرسیاری لە کچەکەى کردووە، لەبارەى ئەوەى براکەى چی پێ وتووە کە ئەو بەو جۆرە دەگرییەت، کچەکە بەدەم گریانەوە وتویەتى: "من تەنها زۆر دڵخۆشم". . ئۆندێرا سمیس لەبارەى پەیوەندیى نێوان کچ و کوڕەکەى ئاماژەى بەوەکردووە، کە زۆر یەکییان خۆشدەوێت و پەیوەندییەکى توندوتۆڵیان هەیە، "ئەو قسانەى دێرێکى براى کە تەنها تەمەنى هەشت ساڵە زۆر گەورەیە و قورسە بۆ منداڵێک بیکات، بۆیە وەک برایەکى گەورە دەرکەوتووە و ئەوەش جێگاى شانازى بووە". . لەوکاتەدا کە خوشک و برا منداڵەکە باوەشیان بەیەکدا کردووە و دەگرین، دایکیان وێنەى گرتوون و لە ئینستاگرام بڵاوى کردووەتەوە، بەوەش هەزاران کەس وێنەکەیان دووبارە بڵاوکردووەتەوە و کۆمێنت و بەشدارییەکى زۆرى بۆ هاتووە، میدیاکانى ئەمریکاش وەک چیرۆکێکى سەرنجڕاکێش باسیان لەو بابەتە کردووە. . دایکى دێرێک و چارلى، لەبارەى ئەوە بەشدارییە زۆرەى خەڵکەوە دەڵێت: "زۆر دڵخۆشم بەوەى چیرۆکى خێزانەکەم لەناو خەڵکدا وەک نمونەیەکى خۆشەویستى خێزانى باسی لێوە کراوە". .   https://twitter.com/wgmbfox44/status/1143934464218808320