گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مۆسکۆ پێی وایە واشنتۆن هەوڵی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی لە سوریا دەدات

ڕووسیا: ئەمریکا کوردەکان بۆ دابەشکردنی سوریا بەکاردەهێنێت

2019.07.03 - 19:13
ڕووسیا: ئەمریکا کوردەکان بۆ دابەشکردنی سوریا بەکاردەهێنێت
ناس کورد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ڕایگەیاند، نیگه‌رانن له‌ هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بەرامبەر به‌كارهێنانی كورد بۆ دابه‌شكردنی خاکی سووریا. . سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ سكرتێری گشتیی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی له‌ مۆسكۆ ڕایگەیاند، له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا پێكدادانی توند له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بدا رووده‌دات. . لاڤرۆڤ بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، كاتێك له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ كورد و عه‌ره‌به‌كاندا كۆده‌بنه‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێویسته‌ له‌چوارچێوه‌ی رێزگرتن له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریادا دیالۆگ ئه‌نجامبدرێت. . وتیشی: ئه‌مریكا كورده‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئەویش له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی به‌ناو ده‌وڵه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریاش ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. . لاڤرۆف هیواشی خواست، ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌كانی ببێت له‌سووریا كه‌ بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشێل ده‌كات و هاوسه‌نگیی به‌رژه‌وه‌ندیی نێوان گرووپه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییەکانی ئه‌و وڵاته‌ تێكده‌دات. . لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەیویست کوردەکانی سوریا لەناوبەرێت، بەڵام ئەوڕێگەیان نەداوەو ئەردۆغانیان وەستاندووە.